Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:41

قائیمقامی سلێمانی : پاڵپشتی زیاتری بەرهەمی ناوخۆ دەکەین

پشتوانی زیاتری جوتیاران دەكه‌ین
کوردستان TV
100%


زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی كە لە بازاڕەكانی پارێزگای سلێمانی دەفرۆشرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدا بەرهەمدەهێندرێت,  بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆیش پشتوانی زیاتری جوتیاران دەكرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 25.2, بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا لە " ئاوات محەمەد  قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە" كۆبووەوە 
 
لە بارەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بایەخدان بەبەرهەمی خۆماڵی ئاوات محەمەد رایگەیاند: بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبونی ناوخۆیی وەك هەمیشە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی كردنی جوتیاران و پرۆژە خۆماڵییە كشتوكاڵییەكان ,  قائیمقامی سلێمانی ووتیشی : پاڵپشتیەكانیان بۆ پرۆژە خۆماڵییەكان وادەكات هاوشێوەی وڵاتانی دونیا بەرهەمی چوار وەرزەی سەوزەو مییوە بەرهەم بهێندرێت و تا ئاستێكی باش پێداویستی بازاڕ دابین بكات 
  
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی گەشەی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە , روونشی كردەوە وەك حكومەتی خۆجێی سلێمانی بەردەوام دەبن لە پالًپشتیەكانیان بۆ پرۆژە خۆماڵییەكشتوكاڵییەكان بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی ئەو پرۆژانەو دابینكردنی پێداویستی بازاڕ بۆ ئەوەی كەمترین پشت بەبەرهەمی هاوردەكراو ببەسترێت . 

ئاوات محەمەد دەشڵێت : لە "75-80%" بەرهەمی سەوزەو میوەی خۆماڵی لە ژێر چاودێری تەواوی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكاندا لە خانووە پلاستیكییەكان بەرهەم دەهێندرێت كە هیچ زیانێكی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان نیە,  لەبارەی ئەو سەوزە و میوانەش كە تا ئێستا بەئاوی قورس بەرهەم دەهێندرێت قائیمقای سلێمانی رایگەیاند رێگری تەواو لە هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە ئەو جۆرە سەوزەو میووەیە بەرهەم دەهێنێت .

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.