Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:35

تاران پێشنیاز بۆ به‌غدا ده‌کات له‌کاتی مامه‌ڵه‌کانی نێوانیان دۆلار به‌کارنه‌هێنن

پشتبەستن بە دراوی تری ئەوروپایی یان دیناری عێراقی یان نەوت
تاران پێشنیاز بۆ به‌غدا ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز تاران پێشنیازێك پێشكه‌شی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مامه‌ڵه‌كاندا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌كارنه‌هێنن.

عەبدولكەریم هاشم راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شاندێكی بانكی ناوەندی ئێران پێشنیازیان بۆ عێراق كردووە بۆ بازرگانیكردن دوور له‌ پشت به‌ستن به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. 

به‌وته‌ی ناوبراو بەغدا نزیكە لە تەواوكردنی گرێبەستێك كە بۆی برەخسێت بە هاوردەكردنی سەرچاوەی وزە لە ئێرانەوە لە رێگەی دووركەوتننەوە لە مامەڵەكردن بە دۆلاری ئەمەریكایی و پشتبەستن بە دراوی تری ئەوروپایی یان دیناری عێراقی یان نەوت. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، داوای له‌ هه‌موو وڵاتان كردووه‌ پابەندی جێبەجێكردنی سزاكان بن، له‌نێویشیاندا عێراق بۆ وەستانی كڕینی گاز و كارەبا لە ئێران . 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.