Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 05:31

لاله‌نگی ڕێگری لە شێرپەنجەی کۆلۆن دەکات

لاله‌نگی مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە
کوردستان TV
100%

لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامیینەكانی ئەی و بی، هەروەها كانزای ئاسن و پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت، وە ڕێگری دەكات لە شێرپەنجەی كۆلۆن، یارمەتی هاوسەنگ بوونی پەستانی خوێن دەدات .

 بۆ ئەوانەی ئارەزووی دابەزینی كێشی لەشیان دەكەن دەتووان سوودی لێوەربگرن ، هەروەها بۆ پاككرنەوەی خوێن بەسوودە و یارمەتی بەهێزكردنی لەش دەدات.

له‌ توێژینەوەیەكدا كە پزیشكانی بواری خۆراك ئەنجامیانداوە ده‌ركه‌وتووه‌ ،  كە میوەی لالەنگی چەندین سوودی لەخۆگرتووە، خواردنی لالەنگی هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی تای لەش دا ببەزێنێت و بۆ نەهێشتنی مەیینی خوێن ‌و جگەر سوودبەخشه‌. 

ئاماژە بەوەشدراوە كە لالەنگی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیرەوەریی ‌و هزر و ئارەزووی خواردن زیاد دەكات ، یارمەتیدەرە بۆ سكچوون ‌و نەهێشتنی غازاتی ناوسك، هەروەها لەو میوانەیە كە سروشتی ساردی هەیە و كاردەكاتە سەر دەمارەكان‌ و میزهێنەرە و ژەهری لەش دەكاتە‌ دەرەوە.

سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ لاله‌نگی مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و دژی نەخۆشی شێرپەنجەی‌ مەمكیشە بۆ ئافرەتان و ڕێژەیەكی زۆری مەگنسیۆمی تێدایە و كاریگەری لەسەر چالاكی ماسولكەكان ‌و كۆئەندامی هەرس‌ و سیستمی دەمارەكان دەبێت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.