خه‌ڵاتی مۆنتلۆك كه ساڵانه و له شاری لیۆنی فه‌ڕه‌نسه به ناوی خه‌ڵاتی ئازادی و به‌رخۆدان ده‌درێته به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی، بۆ ئه‌مساڵ به‌خشرایه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له توركیا له زینداندایه.
ئه‌م خه‌ڵاته له‌به‌ر كتێبی كورته‌چیرۆكه‌كانی "سه‌حه‌ر" به‌خشراوه‌ته ده‌میرتاش كه له نێو زینداندا نووسی و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وهرگیڕدرایه سه‌ر ١٢ زمانی زیندووی دونیا كه خوێنه‌رانی كوردیش لێی بێبه‌ش نه‌بوون و له لایه‌ن وه‌رگێڕی لاوه‌وه "فه‌رهاد چۆمانی" كرایه كوردی.
ئه‌م خه‌ڵاته كه ساڵانه و له‌به‌ر ڕێزگرتن له به‌رخۆدانی شاری لیۆن به‌رامبه‌ر نازییه‌كان، ده‌به‌خشرێته به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی، ئه‌م ساڵ بۆیه به‌خشرایه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، چونكه هه‌م بۆ ئازادی و به‌رخۆدان كه‌وتووه‌ته زیندان و هه‌م به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی له نێو زینداندا نووسیوه. ده‌میرتاش به تێپه‌ڕاندنی نووسهرهیلێكی دیاری وه‌ك ڕۆبێرۆ ساویانۆ، ڕانا ئه‌حمه‌د، ماریا فلئۆر ئالبجكێر و عه‌لا ئهلعسوانی، توانی خه‌ڵاته‌كه بكاته هی خۆی.
شایه‌نی باسه، "سه‌حه‌ر" له ١٦ كورته چیرۆك پێك هاتووه كه ساڵی ٢٠١٧ی زایینی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له نێو زینداندا نووسی و پاش چاپبوونی به كوردی وه‌ك دووه‌مین كتێبی دیاری ساڵی ٢٠١٧ له توركیه ناسێنرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.