Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 01:53

بۆ نه‌ھێشتنی به‌ردی گورچیله‌ ئاوی توور بخۆنه‌وه‌

رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه‌
کوردستان TV
100%

تور پێكھاته‌یه‌كی خۆراكی گرنگه‌ كه‌رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه‌ كه‌كاری ئۆرگانه‌كان باشتر ده‌كات.

له‌نێو سووده‌كانی تری تووردا:

به‌ھێزكردنی گورچیله‌كان بۆ باشتركردنی ئه‌دای خۆی، باشتركردنی كاری رژێنی ده‌ره‌قی، له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌ و زراو، دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و كێشی زۆر و ترای گلیسراید و باشتركردنی سوڕی خوێن، دابه‌زاندنی رێژه‌ی شه‌كره‌، باشتركردنی ھه‌رس.

ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاربێت:

شێوه‌ی یه‌كه‌م:

پێكھاته‌كان:

٥ تور

٢ لیمۆ

سه‌ره‌تا توره‌كه‌ بده‌ له‌خه‌ڵاته‌ و ئاوی لیمۆكه‌ی تێ بكه‌ و بۆ ماوه‌ی ٢٠ رۆژ بیخۆ، له‌گه‌ڵیدا رۆژانه‌ ٢ لیتر ئاو بخۆره‌وه‌.

شێوازی دووه‌م :

پێكھاته‌كانی:

٤ لیمۆ

١ پارچه‌ زه‌نجه‌بیل

نیو كه‌وچك ھه‌نگوین

٤ تور

پێكھاته‌كان بده‌ له‌خه‌ڵاته‌ و ( ١ بۆ ٣) كه‌وچكی لێ بخۆره‌وه‌ له‌رۆژێكدا...

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.