Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 02:32

چۆن ده‌توانین په‌ره‌ به‌ زیره‌کی خۆمان بده‌ین؟

خواردنەوەی ئاو دوای لەخەو هەستان
کوردستان TV
100%


 به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیره‌كی خاسیه‌تێكه‌ ، كه‌واته‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ ده‌توانین په‌ره‌ی  پێ  بده‌ین و خۆمان زیره‌ك بكه‌ین .

پێگەی "rotana" ژماره‌یك رێنمایی خستۆته‌روو، تا لەڕێگەیەوە بتوانین پەرە بەئاستی زیرەکیمان بدەین.

خواردنەوەی ئاو دوای لەخەو هەستان، چونکە تۆ بۆ ماوەیەکی درێژ خەوتوویت، خواردنەوەی ئەو ئاوە مێشکت دەپارێزێت لە وشکبوونەوە و چالاکت دەکات،هه‌روه‌ها ڕۆیشتن بەپێ دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و گەیاندنی ئۆکسجین بە لەشت.

خوێندنەوە هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانت، لەدوای خواردنی ژەمی خۆراکی ئێوارە زۆر گرنگە مێشکت فراوان دەکات ، بیرکردنەوە لەسەر بابەتە ئیجابیەکان و ئەوانەی کە دەبێتەهۆی فراوانکردنی بیرکردنەوەی تۆ.

تەماشانەکردنی دراما تەلەفزیۆنییەکان، چونکە مێشک پەیوەست دەکات بە هەندێک زانیاریەوە کە کاریگەری خراپی لەسەر لەشت دەبێت، لەبری یارییە ئەلکترۆنییەکان باشترە، بەڵام بۆ ماوەی کورت. 

خواردنەوەی چای سەوز زۆر گرنگە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، یارمەتی مێشکیان دەدات پشوو بدەن وخەوی کورت کورت لەنێوانی خوێندن و ماندووبوونەکانی ژیاندا یارمەتی مێشکت دەدات بەتوانا بێت و سەرنجەکانی بەهێز بێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.