سبەی چوارشەممە 2019/2/20 کاتژمێر 10ـی بەیانی، ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵا پێشانگەی تایبەتی تاریك و ڕوونی فۆتۆگرافەری كورد " سامان عەلی " لە سەنتەری ڕۆشنبیری قەڵا دەكەنەوە .
دهربارهی كردنهوهی ئهم پێشانگایه فۆتۆگرافە " سامان عەلی " ئاشكرایدهكات ، تاریك و ڕوون لە ناوی دیوانە شیعرەكەی مامۆستا " هێمن موكریانی " خواستووە بەڵام بە مەبەستێكی جیاواز بەكارم هێناوە .
سامان وتیشی ، بە بۆچوونی من ڕەش و سپی گوزارشتێكی ڕاستگۆیانەی دنیا بینینە، كەسانی ناو وێنەكانم فیگەری فۆتۆگرافی نین، بەڵكو پاڵەوانی چیرۆكەكانمن، پێكەوە بەسەرهاتی یەكتری دەگێرنەوە .
جێی باسه پێشانگاكه تا 5 ی ئێوارە بەردەوام دهبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.