فیلمی سینەمایی " پەیكەری دڵ " یەكەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری به ناوبانگی كورد" شوان عەتووف" ه ، كە هەریەكە لە گۆرانیبێژ " هەڵوێست و نارین ئاڵان" ڕۆڵی سەرەكی تێدا بەرجەستە دەكەن .
ئهم فیلمه سینهماییه لەماوەی ڕابردوو كاری وێنەگرتنی دیمەنەكانی تەواو بوو، لە ئێستادا لە دوایین كارەكانی قۆناغی (پۆست پرۆدێكشن) مۆنتاژ دای و بڕیارە لە مانگی چواری ئەمساڵ لە سینەماكانی كوردستان نمایش بكرێت، كە بوودجەی فیلمەكە تا ئێستا 300 هەزار دۆلاری تێدا خەرج كراوە .
فیلمی " پهیكهری دڵ " بە تەكنیكێكی نوێ و تەكنەلۆژیای سەردەم كاری بۆ كراوە وچاوەڕوان دەكرێت لە كوردستان پێشوازیەكی گەورەی لێ بكرێت ، گۆرانیبێژ " هەڵوێست " ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەیە ، لە فیلمەكەدا پێنج گۆرانی دەڵێت، كە هونەرمەندی گەورەی كورد " زیاد ئەسعەد " گۆرانییەكانی ئامادە كردوون .
دهرهێنهری فیلمهكه " شوان عەتووف " ئاشكرایدهكات پەیكەری دڵ فیلمێكی ڕۆمانسییە ، باس لە ژیانی هونەرمەندێك دەكات ،وتیشی بەرهەمی كەرتی تایبەتە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای میترۆنۆمە، قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی، بە هێز و تواناوە كارمان بۆ ئەو فیلمە كردووە .
هاوشێوهی ههڵوێستی گۆرانیبێژ " نارین ئالان " ڕۆڵی سەرەكی لە پەیكەری دڵدا دەبینێت ، نارین خەڵكی سلێمانییە، هەڵگری پاسپۆرتی سوێدییە و لە دوبەی نیشتەجێیە ، ڕۆڵی (نارین) كارەكتەری كچێكی دەوڵەمەند دەگێڕێتەوە كە حەز لە كوڕێك دەكات، بەڵام باوكی ڕازی نابێت و بە زۆر دەیدات بەشوو، دواتر لە لایەن مێردەكەی و باوكییەوە زۆر ئازار دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.