Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:23

مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان: به‌لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌کان بوژاندنه‌وه‌یه‌ک دروست ده‌بێت

ئه‌و نرخانه‌ی زیاد بووبوون داده‌به‌زێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی رێكخراوی یه‌كێتیی ھاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومركی له‌ نێوان عێراق و ھه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌م ھه‌فته‌یه‌دا چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ناوخۆدا گرنگی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت له‌وه‌ی بازرگانان و ھاورده‌كاران له‌ گشت سنووره‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌ك پاكێج ده‌توانن كاڵاكانیان ھاورده‌ بكه‌ن بۆ ھه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م پێناسه‌یه‌ زۆربه‌ی پشتی به‌ستووه‌ به‌ رسوماتی گومركی ھه‌رێم كه‌ ئه‌وه‌ش خاڵێكی باشه‌ و رسوماتی گومركی ھه‌رێم كه‌متره‌ له‌ عێراق، به‌ڵام له‌ ھه‌ندێك كاڵادا پشت به‌ستراوه‌ به‌ به‌ھای گومركی عێراق به‌وه‌ش نرخه‌كان زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ ئۆتۆمۆبێله‌ مۆدێل به‌ررزه‌كاندا.

ده‌شڵێت: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كخستنی پێناسی گومركی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ھه‌موو سنووره‌كانی ھه‌ردوولا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و بازرگانان و ھاورده‌كاران به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌توانن له‌ ھه‌ر سنوورێكه‌وه‌ بیانه‌وێت كاڵای خۆیان ھاورده‌ی ھه‌رێم و عێراق بكه‌ن.

گوتیشی: ئه‌و خاڵه‌ گومركییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌ نێوان ھه‌رێم و عێراق داینابوو كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی ھه‌بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھه‌رێم و شاره‌كانی تری عێراق، به‌لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومركییانه‌ش بوژاندنه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت پێكه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌ و كارخانه‌كانی ھه‌ردوولا له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تر كار بكه‌ن و ئه‌و نرخانه‌ی به‌ ھۆی ئه‌و خاڵه‌ گومركییانه‌وه‌ زیاد بووبوون داده‌به‌زێته‌وه‌ و ھه‌رێمی كوردستانیش زیاتر ده‌بوژێته‌وه‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.