Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 02:49

چۆنیەتی چارەسەری هەوکردنی جیوب بەئاسانی

زۆرێك لەمرۆڤەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن
کوردستان TV
100%

نەخۆشی هەوكردنی جیوب زۆرێك لەمرۆڤەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن و بەیەكێك لەنەخۆشییە بڵاوەكان دادەنرێت بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە لەوانە پیسبوونی هەوا و زیادبوونی تەپوتۆز و دوكەڵ و تێكچوونی كەشوهەوا.

هەوكردنی جیوب لەكاتی تووشبوون بەسەرمابوون یاخود گەیشتنی ڤایرۆس بۆ ناو لوت و هەوكردن روودەدات و لەكاتی هەڵمژینی بۆنی بەهێز و تیژ وەك عەتر و بەرهەمەكانی نەوت و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەرییەكانی هەوكردنی جیوب زیاد دەكات كەئازارێكی توندی لەگەڵدایە.

چارەسەری هەوكردنی جیوب بەشێوەی پزیشكی:

* پەنابردنە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و ئازار شكێنی تایبەت بەو حاڵەتە بەتایبەت لەكاتی هەستكردن بەسەرئێشە بەهۆی ئەو جۆرە هەوكردنە.
* بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەك ئەسیتامینۆفین و ئایبۆبرۆفین و تریتان.
* بەكارهێنانی دەرمانی كەمكردنەوەی كاریگەری هەوكردن كەلەشێوەی شروب یاخود سپرای لووت هەیە.


سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی

دانانى هه‌واڵی ته‌ندروستى - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.