Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:21

ده‌رهێنه‌رێکی کوردی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ 2 فیلم ده‌چێته‌ فێستیڤاڵی فیلادێلفیا

یەکەمین بەرهەمی ژیوار فەرەج زادەیە
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌رێكی مێرمنداڵی كوردی ئێران به‌ دوو كورته‌ فیلم به‌شداری له‌ سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلادێلفیا له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات .

ژیوار فه‌ره‌ج زاده‌ی  ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌ی كوردی ئێران به‌ هه‌ردوو كورته‌ فیلمی " سه‌رۆك و چۆله‌كه‌كانی كۆڵانه‌كان " له‌ سێهەمین فێستیڤاڵی "Philadelphia Environmental Film Festival" فیلادێلفیای ئەمریکا به‌شدار ده‌بێت كه‌ له‌ رۆژانی 5 بۆ 7ی مانكی ئێپریل ئه‌مسال له‌ شاری فیلادێلفیا بەڕێوە دەچێت .

ئه‌م مێرمنداڵه‌ كورده‌  له‌ فیلمی " چۆلەکەکانی کۆڵانەکەمان " كه‌ ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 90 چركه‌یه‌ ، هەوڵی داوە ژیانی ئاشتیانە و پێکەوە سازانی چۆلەکەکانی سەر گوێسوانەی ماڵەکەیان تۆمار بکات ، ئەم کورتە فیلمە یەکەمین بەرهەمی ژیوار فەرەج زادەیە کە لە زستانی ساڵی ١٣٩٥ بەرهەم هێنراوە.

ژیوار فەرەج زادە، ئەندامی ١٢ ساڵانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی کانونی پەروەرشی فکری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری ساحب لە پارێزگای کوردستانە.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.