Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:21

زانایانی ئیتاڵیی چاره‌سه‌ری ئایدزیان دۆزییه‌وه‌

له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

زانایانی ئیتاڵیی دوای توێژینه‌وه‌ی زۆر توانییان چاره‌سه‌ره‌ی ڤایرۆسی HIV یان هه‌مان نه‌خۆشیی ئایدز بدۆزنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئانسای ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی 8 ساڵه‌ی گروپێك زانای ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكیان بۆ ڤایرۆسی كوشنده‌ی ئایدز دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ به‌ شۆڕشێك له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌ وته‌ی زاناكان ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ تا رێژه‌ی 90% ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی ڤایرۆسی ئایدز و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان ئه‌م ڤاكسینه‌ به‌هێزترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ڤایرۆسی ئایدز كه‌ تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.