Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:35

زیاد خۆشووشتن زیانبه‌خشه‌

زیان به‌ چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست ده‌گه‌یه‌نیت
کوردستان TV
100%

ن/ د.عادل حسێن

هه‌موومان حه‌زمان له‌ پاكوخاوێنییه‌، خۆشووشتن زۆر پێویسته‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك كه‌ هاوسه‌نگیی نێوان خاوێنی پێست و ته‌ندروستی پێست بپارێزین.

كیمیای پێستی هه‌ر كه‌سێك تایبه‌ته‌ و له‌ پێستی یه‌كێكی تر جیاوازه‌، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ دوشی رۆژانه‌ و زیاد خۆشووشتن بۆ گه‌لێك كه‌س زیان به‌ پێست و قژ بگه‌یه‌نێت. چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست كه‌ له‌ خانه‌ی مردوو و چه‌وری پێكهاتووه‌ جگه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ ته‌ڕێتی پێست، چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی پێست ده‌پارێزێت كه‌ خانه‌ی زیندوو له‌خۆده‌گرن.

له‌كاتی دوشی گه‌رم، كه‌ پێستت چه‌ندین جار به‌ لیفكه‌ و سابون به‌ توندی ده‌شۆیت ئه‌وا زیان به‌ چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست ده‌گه‌یه‌نیت، سابون چه‌ورییه‌كه‌ی لاده‌بات و داماڵین به‌ لیفكه‌ چینه‌كه‌ ته‌نك ده‌كات، ده‌ره‌نجام پێست وشك ده‌بێت و ده‌قڵیشێت و دوچاری سووتانه‌وه‌ ده‌بێت. پاشان وشككردنه‌وه‌ی پێسته‌ وشكه‌كه‌ به‌ خاولی هێنده‌ی تر ئه‌زیه‌تی پێست ده‌دات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زبر بێت و به‌ توندی پێستی پێ وشك بكرێته‌وه‌. زیاد شووشتن و زیاد ده‌ستكاریكردنی قژ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌وریی پێست و قژ كه‌ رۆڵی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی پێست و پاراستنی قژ له‌ شكان یان پچڕان.

له‌ لایه‌كی تر، زیاد خۆشووشتن ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری كاڵبوونه‌وه‌ی قژ و كورتبوونی ته‌مه‌نی ره‌نگی قژ. هه‌وڵ بده‌ كه‌ سابونی سووك به‌كاربێنیت له‌گه‌ڵ ئاوێك كه‌ زۆر گه‌رم نه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێستت دوچاری وشكبوون بوو، ده‌توانیت كه‌ مادده‌یه‌كی شێداركه‌ره‌وه‌ی پێست Moisturizer به‌ رێنمایی دكتۆر به‌كاربێنیت.

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.