هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار " ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، كه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهانه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا چه‌ند كارێكی هونه‌ری خۆی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه‌بوون بۆ په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ك و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان.
ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره هونه‌رییانه‌وه توانییویه‌تی تێكه‌ڵ كێشێك ئه‌نجام بدات، لە نێوان" چه‌ك و موزیك " و " چه‌ك و سه‌ربازی "و چه‌ك و كورسی ده‌سه‌ڵات .
پێشتر كارێكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوی وێرانكاره‌كان له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز، له‌دایكبووی ساڵی 1986ی شاری هه‌ولێره و هاوكات مامۆستای به‌شی شێوه‌كارییه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر.
باسنيوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.