Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:13

گرووپێکی چه‌کدار رۆژانه‌ 100 تانکه‌ر له‌ کێڵگه‌کانی نه‌وتی گه‌یاره‌ به‌قاچاخ به‌ره‌و ئێران و باشووری عێراق ده‌به‌ن

له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كدار و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو
کوردستان TV
100%

شیروان دووبردانی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كدار و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا گرتووه‌ و كار بۆ گێڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. 

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، شیروان دووبردانی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گرووپێكی چه‌كدار رۆژانه‌ 100 تانكه‌ر له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وتی گه‌یاره‌وه‌ به‌قاچاخ به‌ره‌و ئێران و باشووری عێراق ده‌به‌ن و حكوومه‌تی عێراقیان لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

دووبردانی له‌وباره‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌یه‌نێت "له‌ لای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌ندامان له‌سه‌ر پشكی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كانی گه‌یاره‌ و شۆره‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا زاندراوه‌ له‌ كاتی رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ندین كێڵگه‌ له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ ته‌قێندرانه‌وه‌ و زیانی زۆری به‌ پارێزگاكه‌ و عێراقیش گه‌یاند، پاش رزگاركردنی نه‌ینه‌وا ئێستا چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یڵێن سه‌ربه‌ ئه‌وان نیین هه‌ڵساون به‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت، ئه‌و گرووپه‌ی نه‌وتی ناوچه‌كه‌ به‌ قاچاخ ده‌به‌ن ناویان كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی-یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی ته‌حسین و به‌ "ئه‌بو روقه‌یه‌" ناسراوه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌و نه‌وته‌شی به‌قاچاخ ده‌یبه‌ن به‌ره‌و مه‌خموور و كه‌ركووك و باشووری عێراق و بۆ ئێرانیش ره‌وانه‌ ده‌كرێت، رۆژانه‌ بڕی 100 تانكه‌ر نه‌وت به‌قاچاخ ده‌به‌ن و به‌تایبه‌ت بۆ باشووری عێراق و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌برێن". 

ئەو گوتیشی: "پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌م زانیارییانه‌مان گه‌یانده‌ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌تی عێراق به‌گشتی، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌م دوو رۆژه‌ی كۆتایی ئه‌و به‌قاچاخ بردنه‌ی نه‌وته‌كه‌ راگیراوه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی رۆژانی ئاینده‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتاییمان پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌و چه‌كدارانه‌ و گرووپه‌كان له‌و شوێنانه‌ و هه‌موو پارێزگای نه‌ینه‌وا دووربخرێنه‌وه‌". 

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیشی ده‌كاته‌وه‌ "به‌داخه‌وه‌ زانیارییمان هه‌بوو كه‌ كاتێك سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پاسه‌وانیان بۆ ئه‌و كێڵگه‌ و بیره‌ نه‌وتییانه‌ دانا بروسه‌كه‌یه‌كیان پێگه‌یشتووه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ بكشێننه‌وه‌ و ئیدی به‌قاچاخبردن به‌رده‌وامیی هه‌بوو تا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر". 

هه‌روه‌ها گوتیشی: گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ڵێن ئه‌و گرووپه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی نیین، سه‌ر به‌حكوومه‌تی عێراقیش نیین، كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ كێین..


 سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.