Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:27

فیلمی (خه‌ره‌ند) ڕکابه‌ری 25 وڵات ده‌کات

باس له‌ خانه‌واده‌یه‌كی قوربانی ده‌ستی تیرۆر و جه‌نگێكی سه‌خت ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوای به‌ده‌ستھێنانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر، ئێستا فیلمی (خه‌ره‌ند)ـی (سامی كاكه‌)ـی ده‌رھێنه‌ر به‌شداره‌ له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌ما (نه‌ھج)، كه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، ئه‌مساڵیش بڕیاره‌ به‌ به‌شداری 25 وڵاتی جیاواز به‌ڕێوه‌ بچێت، جگه‌ له‌و فیستیڤاڵه‌ش به‌شداره‌ له‌ دوو فیستیڤاڵی دیكه‌ی سینه‌مایی له‌ واست و بابل له‌ چوارچێوه‌ی باشترین فیلمه‌ عێراقییه‌كاندا.

(سامی كاكه‌) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ فیلمه‌ تازه‌كه‌م بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتێك له‌ فیستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆردا، ھاوكات به‌شداره‌ له‌ فیستیڤاڵه‌كانی (واست، بابل)، كه‌ ساڵانه‌ به‌ ده‌یان به‌رھه‌می جوان ده‌كه‌ونه‌ ڕكابه‌ری سه‌خت، له‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ فیلمه‌كه‌ی من له‌ نێو فیستیڤاڵی (نه‌ھج) كێبڕكێی سه‌خت بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات له‌ نێو 25 وڵاتی جیاواز ده‌كات.

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رھه‌مه‌كه‌شیه‌وه‌ ده‌رھێنه‌ری ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی باس له‌ خانه‌واده‌یه‌كی قوربانی ده‌ستی تیرۆر و جه‌نگێكی سه‌خت ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌شدا زێدی خۆیان جێده‌ھێڵن و تا ده‌گه‌ن به‌ دوورگه‌یه‌كی ئارام بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگ، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یانی خسته‌ ژێر مه‌ترسیی گه‌وره‌وه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.