Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:57

بوودجه‌ی 2019 که‌وته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌

له‌ ئێستادا هیچ رێگریەكی یاسایی نەماوە
کوردستان TV
100%

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: یاسای بودجەی گشتیی عێراق لە رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی ژمارە 4529 بڵاوكرایەوە.

هەر لەو رۆژەوە ئەم یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، له‌ ئێستاشدا هیچ رێگریەكی یاسایی نەماوە و وەزارەتی دارایی داوای لە هەموو پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان كردووە سەردانی وەزارەتی دارایی بكەن بۆ خەرجكردنی بودجە و مووچەی ساڵی 2019.

هەروەها بۆ دابینكردنی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانیش هەوڵەكانی ئێمە بەردەوامن و پارەی ساڵانی رابردوو كە نەدراوە، هەمووی خەرج دەكرێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت و وه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووش له‌ كاتی خۆیدا خه‌رج ده‌كرێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.