Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:34

نرخی خاوی نه‌فتى برێنت دابه‌زی به‌ ٦١ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەم ھەفتەیەدا لە بازاڕەکانی جیھاندا
کوردستان TV
100%


بە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە ئەمریکا، نرخی خاوی برێنت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەم ھەفتەیەدا لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٦١ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی ھەینی رابردوو کۆمپانیای (Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری نەوت رایگەیاندبوو کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ژمارەی سەکۆکانی دریڵینگ (ھەڵکەندن)ی بیرەکانی نەوت لە ئەمریکا، زیادیان کردووە و گەیشتووەتە ٨٥٤ سەکۆ کە بە ھۆیەوە ئاستی بەرھەمھێنان لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە.

لە کاتژمێر ٠٨:٠٤ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٦٠ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێک بە ٦١ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١،٢٥ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٥٢ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

سه‌رچاوه‌ ــ AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.