Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 05:55

به‌م جۆره‌ وه‌رزشانه‌ چاره‌سه‌ری شه‌کره‌که‌ت بکه‌

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


* پیاسەكردن: لە هەفتەیەكدا سێجار بكرێت واتە 150 خولەك لەهەفتەیەك.

* وەرزشی یۆگا زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و پشوو بەمێشك دەدات.

* مەلەكردن: لە هەفتەیەكدا سێجار بكرێت و هەر جارەی 10 – 15 خولەك و دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و كالۆری و هەروەها پشوو بە مێشك دەدات و فشار لەسەر جومگەكان كەمدەكاتەوە.

ئەو ڕێكارانە چین كەپێویستە بۆ وەرزش كردن بكرێت:

- زانینی رێژەی شەكر پێش وەرزش كردن و پاش وەرزش كردن تا دەر ئەنجامی وەرزشەكە بزانرێت.
-  لەجۆری یەكەم و دووەمی نەخۆشی شەكرە ڕێژەی پێوانی شەكرە 250 ملم /لتر كەمتر نەبێت بە تایبەت لە جۆری یەكەم دابەزینی شەكرە دروست دەبێت كە مەترسی دەبێت.
- ئەگەر 5 خولەكی یەكەم بە گەرمی وەرزش بكرێت ئەوا 5 خولەكی دواتر بە هێواشی وەرزشەكە بكرێت باشترە.
- خواردنەوەی ئاو پێش و پاش وەرزش كردن زۆر گرنگە.
- ئەگەر هەستت بە دڵە ڕاوكی و هەناسە توندی یان گێژ بوون كرد دەبێت واز لەوەرزشەكە بهێنرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
 سه‌رچاوه‌ _  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.