له ده‌رهێنانی " سامان حسێنی و ئاکۆ زه‌ند که‌ریمی " کورتە فیلمی " زبح " لە دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی گلاسکۆ نمایشده‌كرێت .
فیلمی زبح بەرهەمی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی سنه و حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستانه و هه‌ردوو سینه‌ماكاری كوردی یێران " سامان حسێنی و ئاکۆ زه‌ند که‌ریمی " كاری ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌نجامداوه ، له ئێسكۆتله‌ندا له دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی گلاسکۆ وه‌رگیرا .
ئه‌م فێستیڤاڵه گەورەترین ڕووداوی ڕکابەریی کورتە فیلمە لە ئێسکۆتلەندا و لە دوازدەهەمین خولیدا ٥٤ فیلمی هەڵبژێردراو لە ناو ١٧٠٠ فیلمی نێردراودا نمایش دەکرێن و ڕکابەریی بردنەوەی خەڵات دەکەن.
ناوه‌رۆكی فیلمی زبح باس له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد ده‌كات كه بۆ ژیانی خۆیان له زستانێکی سارددا ناچار ده‌بن دوایین داراییان که مانگایه‌که بفرۆشن، به‌ڵام کوڕی ماڵه‌که ڕازی نییه و مانگاکه به‌ر ده‌دات تاکوو ڕابکات و له فرۆشتن ڕزگاری بێت.
کورته فیلمی زبح چیرۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده که ئەم کورتە فیلمە لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێرلی بێرد له بۆڵغاریا خه‌ڵات کرا.
جێی ئاماژه پێكردنه ، دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی گلاسکۆ ١٣ تا ١٧ی مارس لە ئێسکاتلەند بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.