Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:54

ئایا تۆ لەو کەسانەی کە پشتت دەتەقێنی؟ زیانەکانی تەقاندنی پشتت لەسەر درکە پەتک بزانە؟

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%

بە پێی سایتی (mental helth) یەكێك لە زیانەكانی پشت تەقاندن بریتی یە لە نەمانی نەرمی نێوان بەستەرەكان، چونكە كاتێك پشتت رادەكێشی بۆ ئەوەی گوێت لە تەقەی پشتت بێت ئەوا تۆ ئێسكەكانت ناچار دەكەیت كە بكشێت و زۆر لە یەك دوربكەوێتەوە لە باری ئاسایی خۆی و دواتر دەبێتە هۆی شل بوونی ماسولكەكانی دەوری بڕبڕەی پشت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە شێوازی دروست بوونی بڕبڕەی پشت كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كۆئەندامی دەمار، چونكە دروست بوونی خواربونەوە یاخود تەقاندنی پشت زیان گەیاندنە بە دڕكە پەتك.

لەو بارەیەوە دیفید دبلیو فلات چارەسەركاری بەهێزكردنی ئێسكەكان و ماسولكەكان لەئەمەریكا دەلێت: حەزكردنت بە پشت تەقاندن لە دوایدا و بەپێ‌ كات دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە وەكو جوڵاندنی بڕبڕەكان و زیادكرنی ئازارو بێ‌ هێزكردنی جومگە.

هەروەها دەشڵێت:پێویستە چارەسەركاری سروشتی كاری تەقاندنی پشت بكات چونكە ئەوان دەزانن شێوازی بڕبڕەكان و شوێنی دەمارەكان چونكە گەر كەسێكی نەشارەزا ئەو كارە بكات رەنگە ببێتە هۆی شكان و زیان گەیاندن بە دڕكەپەتك یاخود زیان گەیاندن بە ماسولكەكانی سك و حەوز.

هەندێك كاری تر هەیە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت لە جیاتی پشت تەقاندنەكە لەوانە دەتوانیت خۆت كیسە ئاوی گەرم یاخود سەهۆڵ لەسەر پشت دابنرێت یاخود وەرزشی راكێشانی سوك بكرێت لەمالەوە بۆ پاراستنی ماسولكەكانی پشت لە گرژبوون و ئازار.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.