Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:38

خامه‌نه‌ئی: دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریکا واته‌ مه‌رگ بۆ ترامپ و پۆمپیۆ نه‌ک هاوڵاتییانی ئه‌مریکا

خامه‌نه‌ئی: مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا واته‌ مه‌رگ بۆ ژماره‌یه‌كی دیار له‌ ئێوه‌ كه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
کوردستان TV
100%

عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی رابردوودا له‌ سه‌روبه‌ندی چله‌مین ساڵیادی شوڕشی وڵاته‌كه‌ی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی سوپای وڵاته‌كه‌ی وتی ئه‌مریكا وێنای شه‌ڕانگێزیی و توندوتیژییه‌ و تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا به‌مچه‌شنه‌ بێت دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا له‌ ده‌می گه‌لی ئێران ناكه‌وێت.

رێبه‌ری شۆڕشی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا وتی: رووی قسه‌م له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكایه‌ و با ئه‌وان بزانن دروشمی " مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا " واته‌ مه‌رگ بۆ ترامپ و جۆن بۆڵتن و پۆمپیۆ، واته‌ مه‌رگ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا كه‌ له‌م خوله‌دا له‌و چه‌شنه‌ی ناوبراوانن. مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا واته‌ مه‌رگ بۆ ژماره‌یه‌كی دیار له‌ ئێوه‌ى كه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئه‌مریكا نییه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.