فیلمی دۆكیۆمێنتاری " Of Fathers and Sons" كە له لایهن سینەماكاری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان " تەلال دێركی " كاری دەرهێنانی بۆ ئهنجامدراوه ،له ئێستادا بۆ پێشبركێی خەڵاتی (باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری) لە ئۆسكار هەڵبژێردراوە .
ئەم فیلمە دۆكیۆمێنتارییە لە نێوان سەدان فیلمی دۆكیۆمێنتاری جیهانی بۆ بەشداربوون لەو پێشبركێیە هەڵبژێردراوە و بڕیاریشه دەرهێنەرەكەی خۆی ئامادەی ڕێوڕەسمەكە ببێت ، چیرۆكی ئەم فیلمەش باس لە گەڕانەوەی دەرهێنەری ئەم فیلمە دەكات بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، تاوەكو لەگەڵ خێزانێكی ئیسلامی ژیانی ڕۆژانەیان وێنە بگرێت.
فیلمی دۆكیۆمێنتاری " Of Fathers and Sons" ، دواین فیلمی ئەم دەرهێنەرە كوردەیە، كە فیلمی پێشووتری بەناوی "The Return to Homs" بوو، لە فێستیڤاڵەكاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینی و بووە جێی سەرنجی بینەرانی .
دەرهێنەر وسیناریستی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان " تەلال دێركی" ساڵی 1977 لە دیمەشق لە دایكبووە ، ساڵی 2003 لە پەیمانگەی باڵای سینەمای لە ئەسینا تەواو كردووە، لەو كاتەوە كاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی كورت و درێژی لەسەر ژیانی كۆچبەران كردووە .
دێركی جگه له كاری دهرهێنان وەكو وێنەگر لە چەندین ئاژانسی جیهانی و كەناڵی عەرەبی و ئەمریكی وەكو كەناڵی CNNی ئەمریكی و ئاژانسی Reuters و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، لە ساڵی 2014 وە لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بهسهردهبات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.