Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:54

زیانە تەندروستیەکانی نووستن لەسەر دەم بزانه‌

بەشێكی جەستەیان تووشی زیان دەبێت
کوردستان TV
100%

شێوازی نووستن لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە لەسەر دەم یاخود سك دەخەون چەند بەشێكی جەستەیان تووشی زیان دەبێت لەوانە:

- رێرەوی هەناسەدان: بەهۆی زۆربوونی پەستان لەسەر سییەكان توانای هەناسەدان قورستر دەبێت، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر رێرەوی هەناسە و دیواری دڵ دەبێت.

- پەلەكان: نووستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لینجی شانەكان و دروست بوونی ئازار لەقۆڵ و باڵدا.

- مل: دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری مل ئەوەش بەهۆی ئەوەی مل بەشێوەیەك دادەنرێت كەرێك نیە و ناجووڵێت و و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بڕبڕەكانی مل.

- پشت: دەبێتە هۆی تووشبوون بە فەقەرات و چەمانەوەی پشت ،بەهۆی ئەوەی بڕبڕەی پشت هەموو قورسایی لەش هەڵدەگرێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.