Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:30

سه‌رۆک کۆماری ئێران: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا تۆبه‌ بکات ئه‌وا ئاماده‌ین لێی قبوڵ بکه‌ین

ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا تۆبه‌ بكات و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له‌ كاروباری ئێراندا كردوویه‌تی له‌ رابردوو داوای لێبوردن بكات، ئه‌وا ئاماده‌ین تۆبه‌كه‌ی ئه‌مریكا قبوڵ بكه‌ین".

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره‌كان و باڵیۆزه‌كاندا له‌ تارانی پایته‌خت، رۆحانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌ سیاسته‌كانی ئه‌مریكا كرد له‌هه‌مبه‌ر ئێران.

رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردان و مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ كۆتایی پێبێت و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز ئه‌مریكا ناگات به‌ ئامانجه‌كانی.

رۆحانی گوتی، ''ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر سوپه‌ر هێزی رۆژهه‌ڵاتدا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ده‌ست داوه‌'' دواتر رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئێران، له‌م ٤٠ ساڵه‌ی دواییدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".

رۆحانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌ داهاتوودا گوتی، ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا تۆبه‌ بكات و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له‌ كاروباری ئێراندا كردوویه‌تی له‌ رابردوو داوای لێبوردن بكات، ئه‌وا ئاماده‌ین تۆبه‌كه‌ی ئه‌مریكا قبوڵ بكه‌ین''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.