Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:50

هێرشێکی چه‌کداری کرایه‌ سه‌ر پۆلیسی ئێران و کوژران و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش روویداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری خوڕه‌مئاباد ناوه‌ندی پارێزگای لوڕستان رۆژئاوای ئێران، یه‌ك پۆلیس كوژراو یه‌كێكی دیكه‌یش برینداربوو.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ له‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی خوڕه‌مئاباد بوون و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌یش برینداربووه‌.

ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و كرده‌یه‌یان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ به‌نزینخانه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ و به‌ هۆی كردنه‌ ئامانجیشی تانكه‌ره‌كه‌ گڕی گرتووه‌ و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویداوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی شووشه‌ی خانووه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نزیخانه‌كه‌ بشكێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه‌، ئه‌سه‌د عه‌بدوڵڵاهی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ‌به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هێرشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كانی خوڕه‌مئاباد كۆده‌بنه‌وه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه‌ بۆ رای گشتیی ده‌خه‌نه‌ روو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.