به‌پێى هه‌واڵێكى روێتهرز، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6ى شوباتى 2019، محه‌مه‌د جه‌واد، زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاندووه : ئه‌مریكا پشتگیرى له دیكتاتۆر و پیاوكوژ و توندڕه‌و ده‌كات، له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گوتارى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به ره‌وشى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نێو هۆڵى كونگرێس پیشكه‌ش كرا.
له تویته‌كه‌ی جه‌واد زه‌ریف دا هاتووه: "دژایه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان واى كردووه كه پشتگیرى له دیكتاتۆر و پیاوكوژ و توندڕه‌و له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بكات و ته‌نها وێرانكارى هێناوه‌ته ناوچه‌كه‌مان".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له نێو هۆڵى كۆنگرێس له گوتارى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به ره‌وشى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له به‌شێكى گوتاره‌كه‌ى دووباره به ئێرانى گوت "سپۆنسه‌رى تیرۆره" و هه‌روه‌ها رژێمى ئێرانى به توندڕه‌و ناوبرد كه كارى زۆر خراپ ده‌كات و ده‌بێت دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ى ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره هه‌رگیز ده‌ستى به چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌گات.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مریكا دواى كشانه‌وه‌ى له رێكه‌وتنى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ ئێران له ساڵى 2018، له دوو قوناغدا سزاى خسته سه‌ر ئێران له مانگى ئاب یه‌كه‌م قوناغى سزاكانى به‌سه‌ریا سه‌پاند و قوناغى دووه‌مى سزاكان كه به تایبه‌تى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كرده ئامانج و له تشرینى دووه‌مى هه‌مان ساڵدا جیبه‌جى كرا، ئه‌مریكا له چوارچیوه‌ى سزاكانى بۆ سه‌ر ئێران هۆشدارى دایه وڵاتانى ئه‌ورووپا له ئه‌گه‌رى هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى رَێكارێك به مه‌به‌ستى یارمه‌تیدانى ئابوورى و بازرگانیى ئێران و گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا تێپه‌ڕێنن ئه‌وانیش ڕووبه‌رووى سزا ده‌بنه‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.