Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:49

ئه‌مرۆ رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌یه‌

چای له‌ كوبی پلاستیك مه‌خۆ
کوردستان TV
100%

رۆژی (4-2) هه‌موو ساڵێك له‌ جیهاندا دیاری كراوه‌ بۆ رۆژی شێرپه‌نجه‌، له‌م رۆژه‌دا داتاكانی مردن به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، شێوازی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌و ده‌رمانی نوێی نه‌خۆشیه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت، شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كانی جیهان كه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری خه‌ڵكییه‌ له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌.

كاركردن بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ به‌چه‌ندین شێوه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌وانه‌ پشكنین  چاودێری پێشوه‌خت و ژینگه‌ی پاك و فه‌راهه‌مكردنی ته‌ندروستی ده‌رونی و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌ ده‌رونیه‌كان له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان.

د. ریكی كانیتۆ، پزیشكی پسپۆری شێرپه‌نجه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن، گرنگه‌ رۆژانه‌ كات بۆ وه‌رزشكردن دابنێن، چونكه‌ بۆمانده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و تووشبووانه‌ی شێرپه‌نجه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك وه‌رزشده‌كه‌ن مه‌ترسیی مردنیان كه‌متره‌ به‌به‌راورد به‌وانه‌ی وه‌رزشناكه‌ن.

نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ له‌ ساڵی 1838 دۆزراوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 100 جۆر هه‌یه‌ زیاتر له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێ ئاماره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ساڵانه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا(8,200) هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د كه‌س به‌و نه‌خۆشیه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌و رێژه‌یه‌  (4,000,000) چوار ملیۆنیان دوچاری مردنی پێش وه‌خت ده‌بن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان(30- بۆ -69) ساڵین.

رێنمایی بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ (سه‌ره‌تان )

* نا بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌

1. نا بۆ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زه‌یتی نه‌باتی

2. نا بۆ به‌كارهێنانی شیری حه‌یوانی (نیدو.)

3. نا بۆ به‌كارهێنانی پارچه‌كانی (ماجی)

4. نا بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان (32 پارچه‌ له‌ شه‌كر بێ گشت یه‌ك لتر به‌كار دێت) 

5. نا بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ شه‌كره‌ ده‌ستكرده‌كان *

6. نا بۆ به‌كارهێنانی مایكرۆی گه‌ر مكردنی چێشت

7. نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌شیعه‌ی مه‌مك پێش ولاده‌

8 . نا بۆ به‌كاهێنانی ستیانی ته‌سك .

9. * نا بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ سه‌ر خۆش كه‌ره‌كان *

10. نا بۆ به‌كارهێنانی خواردنی به‌ستوو له‌ مجمده‌

11. نا بۆ به‌كارهێنانی ئاو له‌ ده‌به‌ی پلاستیك له‌ ناو سه‌لاجه‌ .

12. *نا بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی منع الحمل.

13. نا بۆ به‌كارهێنانی بۆنی تیژ دوای ڕیش چاك كردن و مو لێ كردنه‌وه‌.

14. .نا بۆ به‌كارهێنانی شیری سناعی بۆ منداڵ وگرنگی به‌شیری دایك بدرێ .

15. نا بۆ به‌كارهێنانی شه‌كر چونكه‌ خانه‌ كانی سه‌ره‌تان له‌سه‌ر شه‌كر ده‌ژین.

16. شه‌كر ژه‌هره‌ سپیه‌كه‌یه‌و دۆستی سه‌ره‌تانه‌ .

17. نا بۆ خواردنه‌وه‌ی  (بیره‌) چونكه‌ پێنج سعات له‌ش توشی ته‌مبه‌ڵی ده‌كات .

به‌ڵێ بۆ به‌كار هێنانی

1. به‌ڵێ بۆ به‌كار هێنانی سه‌وزه‌ .

2. هه‌نگوین به‌كار بهێنه‌ له‌ جیاتی شه‌كر*

3. به‌ڵێ بۆ به‌كار هێنانی خوارنه‌ پرۆتینی نه‌باتی له‌ جیاتی گۆشت وه‌ك پاقله‌ .

4. خواردنه‌وه‌ی دوو گڵاس ئاوی شیرتێن به‌یانیان پێش نان خواردن.

5. به‌ڵێ بۆ به‌كار هێنانی خواردنی فریش نه‌ك گه‌رمكراوه‌ .

6. بكار هێنانی شه‌ربه‌ت و ئاوی : الصبار + الزنجبیل + معده‌نوس+ كه‌ره‌وز + برومالین) به‌ خورینی و پێش نان خواردن

7. خواردنی گێزه‌ری كوڵاو یا ئاوی گێزه‌ر هه‌موو ڕۆژێك .

1.  چای له‌ كوبی پلاستیك مه‌خۆ.

2. هپچ خواردنێك له‌ ناوچیسه‌ی پلاستیك مه‌خۆ یا له‌ ناو كاغه‌ز كه‌ گه‌رم بێت وه‌ك به‌تاته‌ی سوركراوه‌ .

 3. پلاستیك به‌كار مه‌هێنه‌ له‌ ناو مایكرۆ .

 4 . مه‌وادی پلاستیكی 52 جۆر سه‌ره‌تان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

5.كۆكا كۆلاو ئه‌ناناس به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌خۆیت چونكه‌ ژه‌هراوی ده‌بن به‌یه‌ك . .

6 . مۆبایل به‌لای چه‌پت به‌كار بهێنه‌ .

7. عیلاج به‌ئاوی سارد مه‌خۆ .

8 به‌یانیان زۆرترین ئاو بخۆ پێش نان خواردن .

9. مۆبایله‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه‌ كاتێك شه‌حنی كه‌مه‌ زۆر زۆر خه‌ته‌ره‌ چونكه‌ تیشكه‌كه‌ی1000جار به‌هێز تر ده‌بێت له‌كاتی ئاسایی .

 سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.