Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:37

سێ زانای بواری گه‌ردوونیی ئێران له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کدا گیانیان له‌ده‌ستدا

ئازه‌ری جه‌هرومی: به‌ هۆی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێك و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ شوێنه‌كه‌ هیچكه‌س ئاگای له‌وه‌ نه‌بووه‌ ئاگر هه‌ڵگیرساوه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جواد ئازه‌ری جه‌هرومی وه‌زیری گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیای  زانیاریی ئێران شه‌وی رابردوو هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی سێ زانای بواری ته‌كنۆلۆژیای گه‌ردوونیی وڵاته‌كه‌ی به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ راگه‌یاند.

ئه‌م وه‌زیره‌ ئێرانییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی گه‌ردوونیی ئێراندا روویداوه‌ و سێ زانای ئه‌م سه‌نته‌ره‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئازه‌ری جه‌هرومی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ كه‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێك و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ شوێنه‌كه‌ هیچكه‌س ئاگای له‌وه‌ نه‌بووه‌ ئاگر هه‌ڵگیرساوه‌ و ئه‌و سێ كه‌سه‌ش كه‌ له‌وێ سه‌رقاڵی كاره‌كانیان بوون نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان رزگار بكه‌ن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.