Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 17:45

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشوقچیی ره‌خنه‌ی له‌ بێده‌نگیی ئه‌مریکا هه‌یه‌

ئه‌ردۆغان: ناتوانم له‌و بێده‌نگییه‌ تێبگه‌م كه‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی گرتوویه‌ته‌به‌ر
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت بێهه‌ڵوێستیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی قورسه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی وڵاته‌كه‌ی وتی: ناتوانم له‌و بێده‌نگییه‌ تێبگه‌م كه‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی گرتوویه‌ته‌به‌ر.

له‌ درێژه‌دا سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: مرۆڤێك كوژراوه‌، كوژرانێكی بێبه‌زییانه‌ روویداوه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ خوازیارین هه‌موو شتێك روون ببێته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.