Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:48

فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وڕوپا ده‌کات

سه‌لامی: له‌ پرسی پڕۆگرامی موشه‌كیدا هیچ لایه‌نێك داوای دانووستان له‌ ئێمه‌ نه‌كات
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌ڕاڵ حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌وڕوپا كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وامبن له‌ هه‌وڵی داماڵینی ئێران له‌ پڕۆگرامی موشه‌كیی، ئه‌وا تاران ناچار ده‌بێت بازادانێكی ستراتیژیی له‌ پڕۆگرامه‌كانی خۆیدا ئه‌نجام بدات و رێكارێكی جیاوازتر له‌ پێشوو بگرێته‌به‌ر.

ژه‌نه‌راڵ سه‌لامی له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌: له‌ پرسی پڕۆگرامی موشه‌كیدا هیچ لایه‌نێك ئامۆژگاریمان نه‌كات و داوای دانووستان و هیچ داواكارییه‌كی دیكه‌ی له‌ ئێمه‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌نێك ئه‌مانه‌ بكات ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌فتار ده‌كه‌ین و زیاتر سوور ده‌بین له‌سه‌ر په‌ره‌دان به‌ پڕۆگرامه‌ موشه‌كییه‌كانمان.

جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بازدانی ستراتیژیی له‌ پڕۆگرامی موشه‌كی وڵاته‌كه‌یدا هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام باسی له‌وه‌ كرد كه‌: كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ توانایدا هه‌یه‌ گۆڕانكاریی له‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی پڕۆگرامی موشه‌كیی خۆیدا بكات،ئینجا له‌ لایه‌نی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ توانای بڕینی مه‌ودای زیاتر.

سه‌لامی ئه‌وه‌شی وت كه‌ جێگیركردنی مه‌ودای هاویشتنی موشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌گوێره‌ی  ستراتیژی دیاریكراوی وڵاته‌كه‌یه‌تیی نه‌ك به‌ هۆی بێتوانایی ته‌كنیكیی.

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: ستراتیژیه‌تی موشه‌كیی ئێمه‌ پرسێكی چه‌قبه‌ستوو نییه‌ و به‌گوێره‌ی ره‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كانمان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.