Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:04

هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرە

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


تائێستا بەتەواوەتی هۆكارەكانی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێكی یاریدەدەر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم نەخۆشیە.

هۆكاری جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە بریتیە لەهۆكاری بەرگریی و دژەتەن  كەكاردەكاتە سەر خانە(بێتا) كانی پەنكریاس و تێكیان دەشكێنێت، لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسی و تێكچوون لەسیستمی بەرگری لەش و هۆكاری بۆ ماوەیی.

ئەمانە هەندێك هۆكاری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیە:

- هۆكاری بۆماوەیی (بوونی نەخۆشی شەكرە لە مێژووی خێزاندا).
 - هۆكارە ژینگەییەكان وەك جۆر و بڕی خۆراك و شێوازی كاركردن و كێشی لەش.
- تێپەڕبوونی تەمەن لەسەروو (45) ساڵیەوە.
- قەڵەوی  و نەجووڵان و كەمی چالاكی ڕۆژانە.
- بەكارهێنانی هەندێ‌ دەرمان بەتایبەت (كۆرتیزۆنەكان).
- هەندێك نەخۆشی كەلە پەنكریاسدا ڕوودەدات وەك (هەوكردنی پەنكریاس) .
- تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیان.
- بەرزی چەوری خوێن و بەرزە پەستانی خوێن.


ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.