Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:20

له‌ به‌ریتانیا " پێکەنین و بیرچوونەوە " خه‌ڵاتکرا

خەڵاتی باشترین فیلم و دەرهێنەر و وێنەگری به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی CKF  كه‌ لە وڵاتی بەریتانیا به‌رێوه‌چوو ، كورته‌ فیلمی كوردی  " پێکەنین و بیرچوونەوە " خەڵاتی باشترین فیلم و دەرهێنەر و وێنەگری به‌ده‌ستهێنا .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی " هه‌وراز محه‌مه‌د " ه‌ و کوردییە باس لەوکاتەی کوردستان دەکات کە بە وڵاتی عێراقە دەبەسترێتەوە، به‌تایبه‌ت گیرۆكه‌كانى سەرەتای سەدەی بیستی کوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌ وه‌ك فیلمێکی مێژوویی سیاسییە تۆمار كراوه‌.

كورته‌ فیلمی " پێکەنین و بیرچوونەوە "باس لە چایخانەیەک دەکات کە کۆمەڵێک خەڵک بەبێزارییەوە لە چایخانەکەدا دانیشتوون و سەریان ژاندەکات، بەهۆی بۆردوومانی هاوپەیمانانەوە چا نەگەیشتووەتە ناوچەکەیان هۆکاری سەرئێشەکەشیان بۆ نەخواردنەوەی چا دەگەڕێننەوە .

دوای ئه‌وه‌ نوێنەرێکی هاوپەیمانان دێت و لەبەرامبەر پێدانی چا داوای مۆرکردنی پەیماننامەیەکیان لێدەکات بۆ ڕازیبوون بە چوونە سەر وڵاتی عێراق ، هه‌ریه‌ك له‌ " هەوڕاز محه‌مه‌د "  خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و " خەیبەر ڕەفیق " خەڵاتی باشترین وێنەگری بۆ فیلمەکە وەرگرتووە  لەگەڵ خەڵاتی باشترین فیلم .

ئه‌م فیلمه‌ تا ئێستا لە چەندان فێستیڤاڵی فیلمدا بەشداریکردووە و چەندان خەڵاتیش بردووەتەوه، لە نێویشیاندا خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیCKF لە وڵاتی بەریتانیا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.