Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:51

چه‌ند سوودێکی زوو له‌خه‌و هه‌ڵسانی به‌یانیان ئاشکرا کرا

شاره‌زایان ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌یانیان ده‌رنگ له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستن،ئه‌وا شاره‌زایان ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م عاده‌ته‌ی خۆت یه‌كسه‌ر بگۆرێت،چونكه‌ بێبه‌ش ده‌بیت له‌و كۆمه‌ڵه‌ی سووده‌ی كه‌ له‌ زوو له‌خه‌و هه‌ڵسانی به‌یانیاندا هه‌یه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئیكسته‌ر كه‌ رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا بڵاویكردۆته‌وه‌، زوو له‌خه‌وهه‌ڵسانی به‌یانیان چه‌ند سوودێكی هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌:

یه‌كه‌م: دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی خه‌مۆكی.

دووه‌م: كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نچه‌ی مه‌مك ده‌بن.

سێیه‌م: به‌رهه‌می رۆژانه‌یان باشتره‌.

چواره‌م: شه‌وانه‌ باشتر ده‌خه‌ون و كێشه‌ی خه‌و زڕانیان نابێت.

پێنجه‌م: كاتێكی باشتریان ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ وه‌رزش كردن.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.