Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:32

حکومه‌تی ئێران موشه‌کی کڕووزی دوورهاوێژی درووستکردووه‌ و ده‌یدات به‌ سوپای پاسداران

حكومه‌تی ئێران پێشتریش موشه‌كی كڕووزی " سۆمار "ـی درووستكردبوو كه‌ له‌ توانایدابوو مه‌ودای 700 كیلۆمه‌تر ببڕێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران به‌ بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئه‌م وڵاته‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر موشه‌كێكی جۆری كڕووز هه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ ناوی لێناوه‌ " هووه‌یزه‌ " و به‌ موشه‌كی دوورهاوێژ وه‌سفیكردووه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ موشه‌كه‌كه‌  ئاماده‌كراوه‌ بدرێته‌ هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران.

جه‌نه‌راڵ ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران رۆژی شه‌ممه‌ له‌كاتی په‌رده‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ له‌سه‌ر موشه‌كی هووه‌یزه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م موشه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانی به‌شی هێزی ئاسمانیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی دیزاین و درووستكراوه‌ و ده‌توانێ تا مه‌ودای 1350 كیلۆمه‌تر ئاراسته‌ بكرێت و بۆ ئامانجی زه‌مینی جێگیر به‌كار دێت.

 وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌باره‌ی تواناكانی موشه‌كه‌كه‌وه‌ وتیشی: ئاماده‌بوونی خێرا و نزم فڕین و وردبینیی ئاستبه‌رز و هێزی له‌ناوبردنی تێكشكێنه‌ر له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م موشه‌كه‌ن و تا ئێستاش له‌ تاقیكارییه‌كاندا ئه‌م موشه‌كه‌ مه‌ودای 1200 كیلۆمه‌تری بڕیوه‌ و ئامانجه‌ پێشتر دیاریكراوه‌كانی پێكاوه‌.

حكومه‌تی ئێران پێشتریش له‌ ساڵی 2015ـدا موشه‌كی كڕووزی " سۆمار "ـی درووستكردبوو كه‌ له‌ توانایدابوو مه‌ودای 700 كیلۆمه‌تر ببڕێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ پڕۆگرامی موشه‌كی بالستیكی ئێران ره‌خنه‌ و نیگه‌رانیی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتی زلهێزی ئه‌وڕوپیی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و تا ئێستا چه‌ندینجار داوا له‌ تاران كراوه‌ پڕۆگرامه‌ موشه‌كییه‌كانی خۆی راگرێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.