Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:04

شوکوڵاتە مێشک چالاک ده‌کات

لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ و زەهایمەریش مرۆڤ دەپارێزێت
کوردستان TV
100%


  
  شوكولاته‌ یەکێکه‌ لەو خواردنە باوانەی کە خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌ ، به‌ڵام هەندێکجار ئەو خواردنانەی لای ئێمە پەسەندە و بەردەوام دەیخۆین ، گرنگی بە لایەنی سوودە تەندروستییەکانی نادەین .


له‌ هەواڵێکی تەندروستی دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووه‌ ،  زۆر کەس لەدوای خواردنی شوکوڵاتە هەست بە تاوان دەکەن ، چونکە ترسیان لە زیادبوونی کێشیان هەیە ، بەڵام ئەمە تەنيا پێوەرنییە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هەموو خواردنێک لایەنی باشی و  خراپی هەیە .


شوکوڵاتە سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی خەڵەفان ، کە بەهۆی تەمەنەوە دروستدەبێت، چونکە ماددەیەکی تێدایە بەناوی " ڤلاڤاندوڵز" بێگومان ئەم ماددەیەش لە شوکوڵاتەی رەنگ تۆخدا واتە تاڵدا زیاترە بە بەراود بە شوکوڵاتەی شیر و شەکر.

ئەم پێکهاتەیە دژە ئۆکسانە و کاریگەری لە نوێکردنەوەی خانەکانی مێشک هەیە، جگە لەوەی لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ و زەهایمەریش مرۆڤ دەپارێزێت ، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لایەنی کەم خواردنی یەکجار شوکوڵاتە لە هەفتەیەکدا، راستەوخۆ سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.