Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:55

 پڕۆژه‌یه‌ک بۆ ناساندنی شوێنه‌وار و که‌له‌پوور به‌ منداڵان

كاتژمێر١٠ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ شوبات ٢٠١٩، له‌ باخچه‌ی باڵای ناحكومی له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%

رێكخراوی كه‌ونار بۆ پاراستنی شوێنه‌وار، پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" راده‌گه‌یێنیت، بۆ ناساندنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور به‌ منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج تاوه‌كو شه‌ش ساڵ.

ئامانج له‌ پڕۆژه‌كه‌ پاراستنی زیاتری شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كانه‌، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت منداڵان كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كریت.

پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوو به‌شی چیرۆك و پێشانگه‌ پێكدێت و له‌ چوار باخچه‌ی منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر باخچه‌یه‌ك یه‌ك رۆژ و هه‌ر رۆژه‌و سێ پۆل.

چالاكوانه‌ خۆبه‌خشه‌كان پێناسه‌ی وشه‌ی شوێنه‌وار و شوێنی شوێنه‌واری به‌شێوازێكی ساده‌ و پراكتیكی و به‌ به‌كارهێنانی وێنه‌ و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت، باس ده‌كه‌ن.

ktv

هه‌ر له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی وێنه‌كێشانی شوێنه‌واره‌كان به‌ به‌شداربووان ده‌درێت، دواتر به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوونیان به‌ شوێنی شوێنه‌واری، سه‌ردانێكیان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر بۆ رێكده‌خرێت.

پڕۆژه‌كه‌ كاتژمێر١٠ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ شوبات ٢٠١٩، له‌ باخچه‌ی باڵای ناحكومی له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو ٢٨ هه‌مان مانگ، به‌ پێشانگه‌یه‌ك له‌ گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر له‌ پاركی شانه‌ده‌ر كۆتایی دێت.

كه‌ونار رێكخراوێكی ناحكومییه‌ و له‌ 23 ئه‌یلوولی ٢٠١٨ دامه‌زاوه‌ و "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌تی، له‌ داهاتوودا به‌ پڕۆژه‌ و چالاكیی جیاجیا درێژه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌دات.

سه‌رچاوه‌/ راگه‌یاندنی رێكخراوی كه‌ونار

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.