Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 18:44

بنکه‌یه‌کی به‌سیجی ئێران هێرشی کرایه‌ سه‌رو پێنج کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌

كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ھێرشێك كه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ھێزه‌كانی به‌سیج له‌ باشووری رۆژھه‌ڵاتی ئێران، پێنج كه‌س كوژراون و برینداربوون.

كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ھێرشه‌كه‌ له‌ شاری نیكشه‌ھر سه‌ربه‌ پارێزگای سیستان- بلوچستان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ھێزه‌كانی به‌سیج ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، كه‌سێك كوژراوه‌ و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

ھاوكات ئاژانسی ھه‌واڵیی "ئیرنا"بڵاویكرده‌وه‌، فه‌رمانده‌یی فه‌یلقی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران، ھێرشه‌كه‌ی به‌ تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ھێرشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه‌ بخاته‌ڕوو.

به‌سیج ھێزێكی نیچمه‌ سه‌ربازییه‌ سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.