Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:17

قەلەقی هۆکارێکی سەرەکییه‌ بۆ نەزۆکی و توانای منداڵبوونیش کەم دەکاتەوە

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%

لەگەڵ ئەوەی پزیشەکەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە "قەلەقی" راڕای هۆکاری سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەبێتە هۆی جەڵتەو نەخۆشی دیکە، لە هەمان کاتیشدا دەرکەوتووە کە قەلەقی هۆکاری سەرەکییە بۆ نەزۆکی و توانای منداڵبوون کەم دەکاتەوە.

بۆ ئەمەش پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ژنانەی راڕان و زیاتر بیر لە کێشەکان دەکەنەوە توانای منداڵبوونیان کەمترە وەک لەو ژنانەی کە راڕانین و بیر لە کێشەکان ناکەنەوە.

بۆ ئەمەش ئامۆژگاری خانمان دەکەنەوە کە کاتێک ئارەزوی ئەوەیان کرد منداڵیان ببێت دەبێت بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە قەلەقی دوربخەوەنەوە، هەروەها لەم کاتەدا چەند شتێک ئەنجام بدەن کە یەکێک لەوانە وەرزش و هەروەها دەبێت بیر لە زۆربەی شتەکان نەکەنەوە و گەشت بکەن تا باری دەرونییان جێگیر بێت.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی چەمچەماڵ
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.