پێچهوانهی ههنگاوهكانی ئهمەریكا، سێ وڵاتی ئهوروپا، سیستهمێكی دارایی تایبهت دادهمهزرێنن و یارمهتی ئێران دهدهن.
بە مەبەستی رێگریکردن لە کاریگەری گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەردەوامبوونی بازرگانیی کۆمپانیا ئەوروپییەکان لەگەڵ ئێران، سی وڵاتی ئەوروپی سیستەمێکی دارایی تایبەتیان دامەزراند.
هەر سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا رێککەوتوون سیستەمێکی ئابووری دابمەزرێنن بۆ ئەوەی کاریگەری گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەر کۆمپانیاکانی ئەوروپا نەهێڵن و بتوانن لە بازرگانی کردن لەگەڵ ئیران بەردەوام بن.
رۆژنامەی "وۆل ستیریت جۆرناڵ"ـی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بلاویكردووەتەوە، سەرەرای سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، كەچی ھێشتا ههریهك له بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پەیوەندیە بازرگانییەكانیان لەگەڵ تاران نەپچڕاندووە و بەردەوامن لە جێگیركردنی پڕۆژهی كۆمپانیاكانیان لە ئێران.
فێدریکا مۆگێرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ ئاشکرا کردنی هەواڵەکە رایگەیاند: "مانەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی بۆ ئاسایشی ئەوروپا ناوچەکە گرنگە و ئێران پابەندی رێککەوتنەکە بووە".
ئەم سیستمە داراییە بە ناوی ئینتێکس، کەڵک لە دۆلاری ئەمەریکی وەرناگرێت، بەڵکو هەر سێ وڵات سەرچاوە داراییەکانی بۆ دابین بکەن.
لای خۆیەوە، ئێران پیشوازیی لەم هەنگاوەی ئەوروپا کردووە و ئینتێکسی بە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی لە ئاستی نێودەولەتیدا زانیوە، بەڵام ئەمەریکا رایگەیاندووە، ئینتێکس ناتوانێ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر ئیران هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.