Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:52

ئه‌و خواردن و هۆکارانه‌ى چه‌وری سیانى و کۆڕستڕۆڵ زیاد ده‌که‌ن بزانه‌

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


١- خواردنی خۆراكی چەور ئەو خۆراكانەی كە چەوری تێدایە وەك (گۆشتی سور، ھێلكە و پەنیر و كەرە) پێویستە گرنگی زیاتر بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت و لە ھەفتەیەكدا چوار جار زیاتر ھێلكە نەخورێت لە خواردن ئامادەكردندا زەیتی زەیتون یان زەیتی گڵۆبەڕۆژە بەكاربھێندرێت و گرنگترین خۆراكیش لەم كاتانەدا سیر و پیاز و بادامە ھەروەھا ئەنجامدانی وەرزشیش لەم كاتەدا گرنگە.

٢- دروست بوونی ورگ نەك ھەر ناشرینی دەبەخشی بە جەستە بەڵكو دەبێتە ھۆی زیادبوونی چەوری سیانی و كەمكردنەوەی چەوری سود بەخش HDL.

٣- زۆر دانیشتن و تەمەڵی ھۆكارێكە بۆ زیادبوونی كۆڕستڕۆل”چەوری” زیان بەخش “LDL” و كەمكردنەوەی چەوری سودبەخش HDL.

٤- یەكێكی تر لە ھۆكارەكان”تەمەن”ھەتا تەمەنی ٢٠ ساڵی بەشێوازێكی ئاسایی بەرز دەبێتەوە، بەڵام پاش ئەو تەمەنە لە پیاواندا زیاد دەكات ،لە ژناندا لە دوای تەمەنی نائومێدیەوە رێژەكە زیاد دەكات.

٥- گرنگی دان بە تەندروستی گشتی ئەویش بە ئەنجامدانی پشكنین بۆ زانینی بوونی نەخۆشی شەكرە،بەرزی ھۆڕمۆنی دەرەقی،بوونی ئازار لە سنگدا،دروستبوونی چەوری زەرد لەسەر جەستە،ھەربۆیە پێویستە ساڵانە پشكنینی خوێن ئەنجام بدرێت.

٦- جگەرە كێشان ھۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی چەوری سودبەخش لە خوێندا.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی چەمچەماڵ
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.