سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه هه‌موو رۆژێك ئێران هێرشی سایبه‌ریی ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
له میانی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیای سایبه‌ریی كه له ته‌ل ئه‌بیب-ی پایته‌خت سازكرا، بێنیامین ناتانیاهو گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا ئێرانی كرده ئامانج.
ناتانیاهو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تاران له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و گوتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئێمه و به ئامانج گرتنی شارهكانمانیان كرد له رێگه‌ی مووشهكهكانیانهوه. ئێمه بێ خه‌به‌ر نین له‌و هه‌ڕه‌شانه. له رێگه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه‌وه ناتوانن گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێمه، چونكه ئێمه ده‌زانین هێزی به‌رگریی و هێرشكردنمان چه‌نده".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ده‌كرێت هه‌ر وڵاتێك به‌ره‌وڕووی هێرشی تیرۆریستیی ببێته‌وه بۆیه پێویسته هه‌موو وڵاتان خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیای به‌رگریی سایبه‌ریی بن.
بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به ئاسایشی سایبه‌ریی ئیسرائیل دوا و گوتی: "ئێران هه‌موو رۆژێك هێرشی سایبه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل. چاودێریی هێرشه‌كان ده‌كه‌ین و رێگریی له سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.