Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:24

په‌یوه‌ندی سۆزداری گوشاری ده‌روونی که‌مده‌کاته‌وه‌

په‌ستانی خوێنی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونی ده‌كات
کوردستان TV
100%


پسپۆرانی بواری پزیشكی له‌ زانكۆی ئاریزۆنا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ كه‌  بیركردنه‌وه‌ و قسه‌كردن له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ت رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ره‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆشاری ده‌روونییه‌ .

پزیشكانی پسپۆرانی فیسیۆلۆژی و ده‌روونی زانكۆی ئاریزۆنا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا رێگه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گۆشاری ده‌روونیان خستۆته‌روو، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌شیان كه‌ له‌سه‌ر 104 كه‌س ئه‌نجامداوه‌ له‌ گۆڤاری  Psychophysiology بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ئێستا به‌ هۆی جه‌نجاڵی ژیانه‌وه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵك به‌ گشتی و گه‌نجان به‌ تایبه‌تی ، رووبه‌رووی چه‌ندین گوشاری ده‌روونی  جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری ته‌ندروست رێگه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م گوشاره‌ .

 توێژه‌رانی زانكۆی ئاریزۆنا رایانگه‌یاندووه‌ ، كاتێك كه‌سێك له‌ گوشاری ده‌روونیدا بێت ئه‌گه‌ر بیر له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكاته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌و له‌ مێشكیدا دروست ده‌بێت ، راسته‌وخۆ په‌ستانی خوێنی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونی ده‌كات .

پسپۆرانی ده‌روونی رێنمایی ده‌ده‌ن  كه‌ هاوڵاتیان له‌ گۆشاره‌ ده‌روونییه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه‌ ، چونكه‌ گوشاری ده‌روونی چه‌ندین لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ جێده‌هێلێت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.