Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:27

مێژووی ئامبوڵانس لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە؟

ئامبوڵانس ئەو ئوتومبێلەیە كە بە تیمی تایبەتەوە کار بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%


ئامبوڵانس یاخود ( اسعاف )، ئەو ئوتومبێلەیە كە بە کەرەستەی فریاگوزاری و تیمی تایبەتەوە کاری فریاگوزاری بۆ حاڵەتە کتوپڕەکانی وەک نەخۆشی و ڕوداوەکان ئەنجام دەدات.

مێژووی ئامبوڵانس ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کەتەنها گالیسکەیەک واتە (عەرەبانەیە)ک بووە، مرۆڤ خۆی پاڵی پێوە ناوە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە توانای ڕۆشتنیان نەبووە یاخود پێویستیان بەگەیاندنی بووە بۆشوێنی چارەسەر.

بۆ ئەم کارەش شوێن دەستی ئیسپانییەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی پانزەیەمدا دیارە، ئەوكاتەی شاژنە ئەلیزابێس یەکەم کەس بووە بەشێوەی ڕێکخراو ئەمبوڵانسەکانی خستۆتە گەڕ لە ڕێگەی تیمە خۆبەخشەکانیەوە کە توانرا لە سەرانسەر ئەو جێکایانەی جیهاندا کە جەنگی تیادا بوو، تیمارگەی گەرۆک دابنرێت چونکە پێشتر سەربازە بریندارەکان نە دەتوانرا بگوێزرێنەوە دەبوو چاوەڕوان بن تا کۆتایی جەنگ بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە برینداەکان گیانیان لە دەست دەدا.

ساڵی 1830 سەردەمی گۆڕانکاری بوو لە شێوازی ئامبوڵانسەکاندا، سەدەکانی ( 19بۆ 20 ) سوتەمەنی بەکار هێنرا بۆ گواستنەوەی نەخۆش، باسیش لەوە دەکرێ لەو سەردەمەدا ئامبوڵانسەکان بە شێوازی تایبەتی دروست دەکران بۆ گواستنەوەی نەخۆشە دەرونیەکان.

هەندێک لەسەرچاوەکان بەکارهێنانی عەرەبانە بۆ گواستنەوەی نەخۆش دەگێڕنەوە بۆ سەدەی ( 10) کە بەدەست و بە هێزی بازو پاڵی پێوە نراوەو لە شێوەی جۆلانەی تەل بەندا بووە، دواتر عەرەبانەکان بە ئەسپەوە بەسترانەوەو نەخۆشەکانیان دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانە، لە جەنگی ڕوسیاو فەڕەنسادا چەند ئامبوڵانسێک لەسەر داوای ناپلیۆن دروست کراوەو جێگەی تیمارکردنی بریندارەکان لە دوری زیاتر لە 2 میل لە مەیدانی جەنگەوە دروست کرا كە ئامبوڵانسەکان کاری گواستنەوەی برینداریان لەو نێوەندەدا دە کرد.

هەر ناپلیۆن بو ئامبوڵانسەکانی لە شێوازی ئەسپ وعەرەبانەی ئاساییەوە گۆڕی بۆ شێوازی ( 4 تایە) بە مەبەستی زیاتر کردنی خێرایی، هەروەها لەکاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا کوشندەکەی ئەوروپا ئامبوڵانسە خێراکانی لەندەن ڕۆڵی کارایان هەبووە لە کەمکردنەوەی تێکڕای گیان لەدەست دانەکان لەو شارەدا.

جەنگی ناوخۆی ئەمریکاش بەهەمان شێوە رۆڵی هەبووە لە پێش خستنی ئامبوڵانسەکاندا ، بە تایبەت بەهۆی دیزاینکردنی تیمارگەی گەڕۆک بە تەکنیکی نوێ تا بتوانێت لەیەک کاتدا زیاتر لە بریندارێک بگوێزێتەوە بە رێگاوبانەکاندا.

لەساڵی 1866 دا ئامبوڵانسێک دروست کرا کە هەمو پێداویستیە پزیشکیەکانی حاڵەتە کتوپڕەکان و دەرمانە ئازار شکێنەکانی لە خۆ گرتبوو، لەم کاتەداو لە لەندەنیش ئامبوڵانسەکان لەگەڵ مانەوەی ئەسپەکاندا بونە ( 6 تایە) تا لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا بۆ حاڵەتی (ئیمێرجنسی) فریاگوزاری بەكاردەهێنرا.

لەکۆتای سەدەی نۆزدەدا ئوتۆمبێل لە شێوەی ئامبوڵانسدا دروست کرا کە سەرەتا بە ووزەی هەڵم و دواتر بە سوتەمەنی کاری پێ دەکرا،
بەڵام لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا هەموو شتیکی وێران بوو بەڵام جەنگەكە مۆدێلی نوێی داهێنا لە ئامبوڵانس، تەنانەت ڕێگای ئاسمانیش بەکارهاتووە بۆ گواستنەوەی تیمی پزیشکی بۆ شوێنی پێویست کە بە ئامبوڵانسی هەوایی ناسرا.

مێژووی ئامبوڵانسەکان قۆناغی جیا جیا لەخۆ دەگرێت بەڵام ڕەنگە بەهۆی ئەرک و گرنگیەکەیەوە کەمتر سەرنجی لێ بدرێت، ئێستا لە شارە گەورەکانی جیهاندا بەردەوام بەرۆژو شەو ئامبوڵانسەکان ناسرەون و دەنگی ئامبوڵانسەکان جموجوڵیان بە نێو شەقامەکاندا بووەتە یەکێک لە سیماکانی سەردەم.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.