Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 23:57

بۆنی له‌شت چی ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ته‌ندروستیت؟

ئه‌م جۆره‌ بۆنانه‌ ھه‌ریه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌
کوردستان TV
100%

كاتێك جه‌سته‌ بۆنێكی ناخۆشی لێوه‌ دێت پێی ده‌وترێت بۆنی له‌ش، وه‌ك ئاره‌ق كردنه‌وه‌ كه‌ ھۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی بۆنه‌. به‌ھۆی بوونی به‌كتریا له‌سه‌ر ئاره‌ق كردنه‌وه‌كان جه‌سته‌ بۆنێكی ناخۆش دروست ده‌كات، به‌ڵام ھه‌ندێك بۆنی جه‌سته‌ له‌ بۆنی ئاسایی ده‌رده‌چێت و پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ پشكنین ئه‌نجام بدات بۆ زانینی ھۆكاره‌كه‌ی.

ئه‌م جۆره‌ بۆنانه‌ ھه‌ریه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌:

١. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنێكی وه‌ك پاشه‌ڕۆی ھه‌بوو: مانای وایه‌ كێشه‌ له‌ ڕیخۆڵه‌كاندا ھه‌یه‌ و گیراوه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و گه‌ر ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌ یان باریكه‌ بگیرێت واده‌كات ھه‌ناسه‌ و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ بۆنی پاشه‌ڕۆی لێبیت.

٢. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنێكی تاڵی لێبێت: پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه‌ بۆنی تاڵ له‌جه‌سته‌وه‌ مانای كێشه‌كانی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.

٣. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنی ماسی لێبێت: به‌ھۆی زۆر ده‌ردانی مادده‌ی (ترامیسیلانیوریا)یه‌ له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه‌ بۆ بۆنی ماسی دروست ده‌كات له‌ھه‌ناسه‌ و میز و ئاره‌ق كردنه‌وه‌دا و ھۆكاری كێشه‌كه‌ش بۆماوه‌ییه‌و له‌دوای له‌دایك بوونه‌وه‌ ھه‌ستی پێ ده‌كرێت. ھۆكارێكی تریش زۆر خواردنی پرۆتینه‌ كه‌به‌كتریایه‌كی تێدایه‌ ئه‌و بۆنه‌ دروست ده‌كات.

٤. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنی شیرینی لێبێت: ئه‌وه‌ نیشانه‌ی شه‌كره‌یه‌.

٥. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنی ھێلكه‌ی گه‌نیوی لێبێت: گه‌ر گۆشت زۆر بخۆیت جه‌سته‌ ئه‌و بۆنه‌ دروست ده‌كات چونكه‌ ھه‌رس كردنی له‌گه‌ده‌دا قورسه‌ و كاتی ده‌وێت.

٦. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنی كحولی لێبێت: ڕه‌نگه‌ له‌كاتێكی دره‌نگدا كحولێكی زۆرت خواردبێته‌وه‌.

٧. گه‌ر جه‌سته‌ بۆنی ئاره‌قی لێبێت و زۆریشت ئاره‌ق كردبێته‌وه‌: پێویسته‌ پشكنین ئه‌نجام بده‌یت گه‌ر له‌زۆر له‌ئاستی ئاسایی ئاره‌قت كردبێته‌وه‌ چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ھۆی ھه‌ندێك كێشه‌ی وه‌ك ده‌ماری یان تووشبوون به‌به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت. ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر له‌ھه‌ندێك دۆخی سۆزداری و دڵه‌ڕاوكێدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر له‌كاتی ئاسایی و پله‌ی گه‌رمی ئاساییدا ڕوویدا كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت پشكنین ئه‌نجام بدات.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆر ئۆنلاین

 كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.