Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:27

ڕێگکانی مەنعکردن و هەڵبژاردنی ڕێگای گونجاو

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


ڕێكخستنی خێزان و ڕێگاكانی ڕێگرتن لە منداڵبوون (منعكردن) و دیاریكردنی ژمارەی منداڵ لەهەر خێزانێكدا كارێكی پێویستە لەڕووی تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە.

لەڕووی تەندروستییەوە، ژمارەی پەسەندكراوی منداڵ لەخێزاندا باشتر وایە لە ٤ منداڵ زیاتر نەبێت و ماوەی نێوان دوو سكیش لەدووساڵ كەمتر نەبێت، ئەم ئامانجەش لەڕێگای بەكارهێنانی ڕێگاكانی ڕێكخستنی خێزان (مەنعكردن) ەوە دەبێت.

دایكان دەتوانن سەردانی پڕۆگرامەكانی ڕێكخستنی خێزان بكەن لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا یان سەردانی كەسانی پسپۆڕ بكەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست لەسەر بەكارهێنانی ڕێگای گونجاو بۆ ڕێگەگرتن لە سككردن.

بڕیاردان لەسەر بەكارهێنانی ڕێگای گونجاو پشت بەبڕیاری هەردوو لایەنی ژن و پیاو دەبەستێت و كەسانی پسپۆڕ دەتوانن یارمەتیدەر بن لەدیاریكردنی شێوازی گونجاو لە ڕێگاكانی ڕێكخستنی خێزان (مەنعكردن) لەبەر ئەوەی ڕێگای گونجاو لە ئافرەتێكەوە بۆ ئافرەتێكی تر دەگۆڕێت.


چەندین ڕێگاو شێوازی جیاواز هەیە بەكاردەهێنریت بۆ ڕێگاگرتن لەسككردن وەك ئەمانەی خوارەوە:

- ڕێگای شیرپێدانی سروشتی.
- ڕێگای سروشتی.
- ئامێری ناو منداڵدان (لەولەب).
- حەب یان دەرزی هۆرمۆنی.
- كۆندۆم (پیاوان) و ماددەی دژەتۆو.
-كەپی ملی منداڵدان.
- چاندنی ژێر پێست.
- ڕێگەی نەشتەرگەری لە (پیاوان و ئافرەتاندا).


هەڵبژاردنی ڕێگای گونجاو لەخێزانێكەوە بۆ خێزانێكی تر و لەهاوسەرێكەوە بۆ هاوسەرێكی تر دەگۆڕێت، بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێك ڕۆڵ دەبینین لەهەڵبژاردنی شێوازی گونجاودا، لەوانەیش:

- تەمەنی ژن و پیاوەكە.
- ماوەی پەسەندكراوی نێوان دوو سك.
- ڕێژەی شكستخواردن (سككردن سەرەڕای بەكارهێنانی ڕێگای گونجاو).
- ئاسانی لەدەستكەوتن.
- گەڕانەوەی توانای سككردن بەخێرایی پاش ڕاگرتنی.
- توانای بەكارهێنان.
- بوونی نەخۆشی لەو كەسەی كە بەكاری دەهێنێت.

تێبینی: ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنت هەبوو ویستت ڕێگای مەنع بەكاربهێنیت، بەتایبەت لە جۆری حەپ یان دەرزی (هۆڕمۆن) ئەوا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانت دروست نەكات.

ئا/ د.عبدولفتاح هەورامی
  پسپۆڕی پزیشكی كۆمەڵ

سه‌رچاوه‌ - ته‌ندروستى سلێمانى
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.