Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:59

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر رافائیل نادالی ئیسپانی

له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهانی رووبه‌رووی رافائیل نادالی ئیسپانی خاوه‌ن پۆلینی دووه‌می جیهان بویه‌وه‌، دوای نمایشێكی به‌هێزی هه‌ردوو تێنسزان جۆكۆڤیچ به‌ئه‌نجامی سێی كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن براوه‌ی یاریه‌كه‌بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێی ، شه‌ش دوو، شه‌ش سێی، به‌م ئه‌نجامه‌ جۆكۆڤیچ توانی بۆ حه‌وته‌مین جار براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ بێت  و بووه‌ خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی، هه‌روه‌ها جۆكۆڤیچ كۆی نازناوه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كانی كرده‌ پانزه‌ نازناو له‌خانه‌ی سێیه‌می جیهانی دێت دوای رۆجێر فیدرێری سویسر و رافائیل نادالی ئیسپانی.  
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.