له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری بیست‌و یه‌كی خولی كالچۆ یانه‌ی ئه‌تله‌نتا میوانداری یانه‌ی رۆمای كرد، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه دوای تێپه‌ربوونی سێی خوله‌ك ئیدین دجیكۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ رۆما به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌رگۆلی یه‌كتر تا له‌خوله‌كی سی و سێی ئیدین دجیكۆ گۆلی دووه‌می خۆی و رۆمای تۆمار كرد، رۆما كۆنترۆلی یاریه‌كه‌ی گرته ده‌ست و له‌خوله‌كی چل ستیڤان شه‌عراوی توانی رۆما بكاته خاوه‌ن گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌دا و ئه‌ركی ئه‌تله‌نتای میواندار ئه‌سته‌م بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌تله‌نتا توانی له‌كۆتاخوله‌كی ئه‌و گێمه به‌واژووی یاریزان تیمۆس كاستانی گۆلێك تۆمار بكاتوو گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆما به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ رافائیل تولوی گۆلی دووه‌میشی بۆ میواندار تۆماركرد، گوشاره‌كانی ئه‌تله‌نتا بۆ سه‌ر گۆلی میوان به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاویه‌ك دۆڤان زاباتا گۆلی سێیه‌م یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌سێی گۆڵ به‌كۆتاهات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.