شه‌وی رابردوو ، له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا یانه‌ی جیرۆنا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بارسه‌لۆنای كرد
یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی بارسه‌لۆنای میواندار به‌كۆتاهات، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه و دوای ده خوله‌ك كورانی ڤالڤێری له‌رێی یاریزان نیلسۆن سمیدۆ گۆلی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌گۆلێك بۆ به‌رسه‌لۆنا ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه باشتربوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت لیۆنێل مێسی گۆلی دووه‌می تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌قازانجی بارسه‌لۆنا مایه‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه چل‌و نۆ خاڵ و هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.