Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:28

بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌کان که‌له‌رم بخۆ

پارێزەرێکی باشە دژی نەخۆشی شێرپەنجە
کوردستان TV
100%


کەلەرم رێژەیەکی زۆر بەها خۆراکیەکانی وەک ڤیتامین و پڕۆتین و ترشی و ماددەی دژەئۆکسانی لەخۆدەگرێت، کە پێویستیە بنچنەییەکانی لەشی مرۆڤە و بەرگری دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.

سوودەکانی کەلەرم لەرووی تەندروستییەوە  ، له‌ هەواڵێکی  " yawmiyati " ئاشكراكراوه‌ كه‌ پارێزەرێکی باشە دژی نەخۆشی شێرپەنجە،  بەهۆی بوونی ماددەی "سلفورافان" کە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە  رێگریکردن لە گەشەکردنی  خانە شێرپەنجەییەکان ، هه‌روه‌ها رێگری دەکات  لەبەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە هۆکاری هەبوونی پۆتاسیۆم .

كه‌له‌رم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش، هاوکات زیادکردنی توانای مێشک و پاراستنی لەنەخۆشی زەهایمەر ، چارەسەرێکی  باشە بۆ نەخۆشی ڕەبۆ و  هێڵنجدان  و پوکانەوەی ئێسک .

ئه‌م خۆراكه‌ بۆ کەمکردنەوەی  ئازاری گەدە و سووتاندنەوەی سوودی هەیە ، هه‌روه‌ها کەلەرم بەرگریەکی باشە دژی هەوکردنی لەش، هاوکات  لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەتپارێزێت .

به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو سووده‌ی له‌م خۆراكه‌ به‌دی ده‌كرێت ، پێوسته‌ كه‌له‌رم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خواردنی رۆژانه‌ماندا زیاد بكرێت و لانی كه‌م ژه‌مێك ببێته‌ خواردنی سه‌ره‌كیمان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.